ڤیدیۆ...نادیە، نمایشكارە قەڵەوە وروژێنەرەكە

لای هەمووان ئاشكرایە پێوەری سەرەكی بۆ كاری نمایشكاری بونی لەشێكی ڕێك و لاوازە، بەڵام خانمە نمایشكارێك بە پێچەوانەوە بەهۆی قەڵەویەكەیەوە بۆۆتە یەكێكە لە بە ناوبانگترین نمایشكارەكان.

نادیە ئەبو حەسەن كە ئەمریكییەكی بە ڕەگەز لوبنانییە و خانی لەش و لارێكی پڕ و كەمێك قەڵەوە و ماڵپەڕێكی تایبەت بە خۆی داناوە و شێوازی دەركەوتنی ڕۆژانەی بڵاودەكاتەوە، بەمەش دەیسەلمێنێت كە شیك پۆشی تەنها بۆ خانمە لاواز و جەستە ڕێكەكان نییە، بەڵكو قەڵەوەكانیش دەتوانن بە هەمان شێوە بن.

نادیە لە تەمەنی 22 ساڵیدا خێزاكەی لە فلۆریدا جێهێشتووە و چۆتە نیویۆرك و لە نوسینگەیەكی تایبەت بە جلوبەرگ كاری كردووە.

ئەبو حەسەن پێوانەی 46ی ئەوروپی لەبەر دەكات، بەمەش بۆتە یەكەم خانمە نمایشكار بەو پێوانەیە دەربكەوێت، هەروەها لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەوادارێكی زۆری هەیە، تەنها لە ڕێی ئینستەگرامەوە خاوەنی زیاتر لە 228 هەزار فۆلۆیە.







AM:11:51:04/03/2016