زانیاری دەربارەی ئەو پیاوەی باوكی 1330 منداڵی ناشەرعییە

بەپێی ئەنجامی پشكنینی ترشی ناوەكی دەركەوتووە پیاوێكی خانەنشین باوكی زیاتر لە 1300 منداڵی ناشەرعییە.

خێزانێك لە ویلایەتی تێنیسی ئەمریكا لێكۆڵەرەوەیەكی تایبەتی گرتووە تا لەماوەی 15 ساڵدا نمونەی سەدان منداڵی ناشەرعی كۆبكاتەوە بۆ دیاركردنی باوكیان، لە كۆتایشدا ئەنجامێك ئاشكرا دەكات كە كەسانێكی زۆر توشی شۆك دەكات، ئەوەش دیاریكردنی پیاوێكی تەمەن 87 ساڵە بە باوكی 1330 منداڵ.

ئەو پیاوە باس لەوە كردووە كە هیچ شتێك نییە شەرمی لێبكات و دەڵێت، ساڵی شەستەكان جوانترین قۆناغی ژیانم بووە و بەهۆی گۆرانییەكانی جۆنی كاشەوە كاریگەریم لەسەر چەندین ژن دروست كردووە.

لێكۆڵینەوە لەو بابەتە ساڵی 2001 دەستی پێكردووە كاتێك دوو پیاو ویستویانە باوكیان بدۆزنەوە، دواتر لەهۆی پشكنینی  دەركەوتووە كە ئەو دووانە باوكەوە بران.

لێكۆڵەرەوەكە باسی لەوە كردووە كە سەرجەم ئەو منداڵانە دڵخۆشن بە ئاشكرا بونی ڕاستییەكە و هیچ كەسێكیان داوای یاساییان لەسەر ئەو پیاوە تۆمار نەكردووە.

ئەو پیاوە كە وەك پۆستە چی كاری كردووە پێشبینی دەكرێت باوكی ژمارەیەكی زیاتر بێت لەو 1330ی منداڵەی ئاشكرا كراوە، بەڵام تائێستا نازانرێت ئەو ژمارەیە دەگاتە چەند.






PM:01:54:13/03/2016