ڤیدیۆ.. بەشی دووەمی عەدنان و لینا ببینە

ئەفلام کارتۆنی عەدنان و لینا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەو فیلم کارتۆن - ئەنیمەیشنانەی کە لە سەدەی ڕابردوودا بەرهەم هێنراوە، بەڵام ئێستا ڤیدیۆیی بەشی دووەمی بڵاوکراوەتەوە کە کارەکتەرەکانی گۆڕاون.

زنجیرە فیلم کارتۆن- ئەنیمەیشنی ''عەدنان و لینا'' (کە لە ڕاستیدا تەلەڤزیۆنە عەرەبییەکان ئەو ناوەیان بۆی هەڵبژاردبوو، هەروەها لای کوردیش هەر بەو ناوەوە دەناسرێتەوە) خۆی لە بنەڕەتدا ناوی (کۆنان کوڕی دواڕۆژ -Future Boy Conan)ـە و ٢٦ زنجیرەیە.

''عەدنان و لینا'' ، زنجیرە ئەنیمەیشنێکی تەلەڤزیۆنییە و لایەن ئەنیمەیشنستی گەورەی ژاپۆنی ''هایاو میازاکی''یەوە بەرهەم هێنراوە و بۆ یەکەم جار لە ٤ی نیسانی ساڵی ١٩٧٨دا نمایش کرا.

بڵاوبونەوەی بەشی دووەمی ئەم فیلم كارتۆنە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وایكردوە دڵی هەوادارانی ئەم فیلم كارتۆنە خۆش ببێت بەوەی جارێكی دیكە دەتوانن بینەری بن.





PM:05:49:15/03/2016