لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گرتەیەكی ڤیدۆیی بڵاوكراوەتەوە كە بە بەشی دووەمی فیلم كارتۆنی عەدنان و لینا ناسێنراوە.
لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبنەوە گرتەیەكی ڤیدیۆی ئەنیمەیشن بڵاوكراوەتەوە كە كەسایەتییەكانی تاڕادەیەك لە كارتۆنی عەدنان و لیناوە نزیك و لای زۆركەس وا بڵاوبۆتەوە كە ئەوە بەشی دووەمی ئەو بەرهەمەیە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە چەند میدیایەكدا بڵاوكراوەتەوە ئەو گرتەیە چەند دیمەكەنێكە لە فیلمی قەڵایەك لە ئاسمان كە بەرهەمێكی ژاپۆنییە و لە نوسین و سیناریۆی هایاو میازیكییە، و كەسایەتییەكانی ناویشی ناویان هما باز و شیتایە، وە ئەو فیلمە هیچ پەیوەندییەكی بە عەدنان و لیناوە نییە.
عەدنان و لینا بەرهەمێكی ژاپۆنییە كە لە ساڵی 1978 بەرهەم هاتووە لە 26 ئەڵقە پێكهاتووە، لە ساڵی1981 كراوە بە عەرەبی و سەركەوتنێكی زۆری بەدەست هێناوە، دواتریش بە زمانی و كوردی و چەند زماتنێكی دیكە پێشكەش كراوە.