پرۆفیسۆرێكی زانكۆی بەهۆی بەشداری كردنی لە فیلمی سێكسی و پۆرنۆدا لە كارەكەی دووردەخرێتەوە.
نیكۆلاس جودرادی تەمەن 61 ساڵ كە پرۆفیسۆری زانكۆی مانچستەرە و ماوەی 25 ساڵە وانەبێژی كیمیایە، بەشداری فیلمێكی سێكسی دەكات و ملیۆنان كەسیش بینەری ئەو كارەی دەبن.
ئەو ڕووداوە كاتێك ئاشكرابووە كە یەكێك لە خوێندكارەكانی ئەو پرۆفیسۆرە سەیری فیلمەكەی كردووە، توشی شۆك بووە كاتێك پرۆفیسۆری لەڕێی وێنە و دەنگەوە ناسیوەتەوە، ئاشكرا بونی ئەو بابەتەش هەرایەكی گەورەی لە زانكۆكەدا ناوەتەوە تا بەهۆیەوە نیكۆلاس لە كارەكەی دەركراوە.
دەركردنی ئەو پرۆفیسۆرە مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆكەی دابەشكردووە بەسەر دووبەردا، بەشێكیان بەشداری كردنیان لەو فیلمە بە ئازادی كەسی ناوبردووە، بەشێكی دیكەش پشتگیری دەركردنەكەیان كردووە چونكە ئەو كارە لەگەڵ بنەما ئەخلاقییەكانی كەسێك لەو پلەیەدا یەك ناگرێتەوە.