شوان عه‌توف ده‌بێت به‌ به‌ندبێژ

هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف نوێترین كارى هونه‌رى خوێ ئاشكرا ده‌كات كه‌ نمایشكردنى شانۆى" تــــەپـڵ و بــــەرد"ه، تێيدا وه‌ك به‌ند بێژێك ده‌رده‌كه‌وێت.

به‌رهه‌مه‌ نوییه‌كه‌ى شوان عه‌توف خۆى كارى نواندن و ده‌رهێنانى بۆ كردووه‌، دواى شه‌ش ساڵ دورى له‌ ته‌خته‌ى شانۆ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م كارى هونه‌رى.

شانۆگه‌رییه‌ باس له‌ گه‌شتی‌ به‌ند بێژێكی‌ كورد ده‌كات به‌هۆى شه‌ڕی‌ ناوخۆ سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ هه‌نده‌ران و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان، باسكردنه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ بێ‌ شوناسی‌ هاوڵاتیانی‌ كورد.

شانۆگه‌رى "تەپـڵ و بەرد" به‌روارى 15_4 له‌ كاتژمێر 5ى ئێواره‌ له‌ هـۆڵـی کـۆمـەڵـەی هـونەرە جوانەکانی کورد نمایش ده‌كرێت و چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.




PM:05:30:27/03/2016