ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ڕۆنی كرۆبت كۆچی دوایی كرد.
ڕۆنی كرۆبت كە یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەستێرە كۆمیدییەكانی بەریتانیا و جیهان، لە تەمەنی 86 ساڵیدا لە ماڵەكەی خۆیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوای كرد.
كرۆبت ساڵی 1930 لە سكۆتلەندا لەدایك بووە و لە ساڵی 1952 دەستی كردووە بە ئەنجامدانی كاری هونەری و بەشداری چەندین كاری نواندنی كردوەوە ئەمەش كردویەتییە خاوەنی ناوبانگێكی زۆر.
ئەو هونەرمەندە لەڕێی شاشەی كەناڵی (BBC) پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنی بە ناوی (the two ronnies) پێشكەش كردووە بەمەش بۆتە ڕوخسارێكی دیاری ئەو كەناڵە، هەروەها لەگەڵ ڕۆنی باركەری هاوڕێی چەندین كاری هاوبەشیان پێشكەش كردووە كە لە حەفتا و هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا بینەرێكی زۆریان هەبووە.