پڕ داهات ترین سەرۆك كۆماری جیهانی دەستنیشان كرد كە بڕێك لەپارەكەی لە فرۆشتنی تریاك بەدەست هاتووە.
ماڵپەڕی ئینتەرنێتی "مدیا ماس" لە راپۆرتێكدا "حامید كارزای" سەرۆك كۆماری پێشووی ئەفغانستانی وەك پڕداهاتترین سەرۆك كۆماری دەستنیشان كرد كە داهاتەكەی لەساڵێكدا زیاتر لە 82 ملیۆن دۆلار بووە.
بەپێی هەواڵەكە، حامید كارزای ئەم سامانە لە رێگەی پرۆژەكانی "عەینومینو" قەندەهار، فرۆشتنی تریاكی هێلمەند، قاچاغو فرۆشی چەك بۆ تالێیبانو بەشداری لەكاری خزمەتگوزارییو بیناسازیی بەدەست هێناوە.
تا ئێستا ئەم هەواڵە لەلایەن حامید كارزای پشتڕاست یان رەت نەكراوەتەوە.
بەپێی هەواڵەكە سامانی سەرۆك كۆماری پێشووی ئەفغانستان زیاتر لە 245 ملیۆن دۆلارەو داهاتی ساڵی 2015ی زیاتر لە 82 ملیۆن دۆلار بووە.