فیلمی سینەمایی چیرۆكی ئەوینداریی كە تایبەتە بەكیمیابارانی هەڵەبجە لەكەنەدا نمایشدەكرێت.
فیلمی سینەمایی چیرۆكی ئەوینداریی (A Tale of Love) لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد ئەحمەد ڕەمەزانزادە و لە بەرهەمهێنانی سینەماكاری لوڕ مەسعود جەعفەری جەوزانیە، بڕیارە لە كەنەدا نمایش بكرێت.
فیلمەكە تایبەتە بە كارەساتی بۆردومانكردنی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە و چەند ئەكتەرێك ڕۆڵی تێدا دەبینن كە دیارترینیان بریتین لە (شوان عەتوف، قوتبەدین سادقی، بەهرام ڕادان، شیلان ڕەحمانی، بەهمەن زەڕین پوور) وە چەند هونەرمەندێكی دیكە.