کەم کەس سینان ئەو شۆفێرە " ساختەچییە"ی وێستگەی تاکسی نەناسێت کە هەمیشە تەسبیحێکی بەدەستەوەیەو دەڵێت" تەنتەرەن تەنتەرەن ترەن".
ئەو ئەکتەرە کۆمیدیە فێڵبازە ناوی عومەر نەڤلەت نۆیگەن و لە دراماکەدا ڕۆڵی سینان دەبینێت.
سینان تەمەنی ئێستا ٥4 ساڵە، خۆی دەرچووی بەشی میوزیکە و لە ساڵی ٢٠٠٢دا بۆ یەکەمجار لە درامادا ڕۆڵی بینیوەو لە ساڵی ٢٠١٢دا بەبەشداری لە درامای وێستگەی تاکسیدا کردووەو چیتر لە رێگای ئەو درامایەوە، ئەم ئەکتەرە لە ئاستی تورکیا بە تەواوی ناسرا.
سینان یان، نەڤلەت نۆیگەن کە ڕۆڵی سینان دەگڕێت لەسەر خەسڵەیتی کەسیاتی خۆی دەڵێت "لە ڕاستیدا من مرۆڤێکی کۆمیدی نیم، بەڵام دەتوانم خەڵکی بهێنمە پێکەنین".
سینان هاوسەری هەیەو تەنها یەکجار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە بە پێچەوانەی ئەستێرەکانی تورکیاوە کەچەندانجار دەچنە حاڵەتی هاوسەریەوە، بەقسەی خۆی سینان بەختیارە لە ژیانی خێزانی.