هونەرمەندی لاو سامان عومەر لەداخی بێ کارەبایی مەقامێکی خۆش لەسەر وەزنی فارسی بۆ " بێ کارەبایی " دەچڕێت.
سامان عومەر لە پۆستێکدا لەسەر مەقامەکەی نووسیوویەتی " ئەم مەقامە وەک پشتگیریەک بۆ کاروانی باڵەبان لە تاو بێ کارەبای وڵات .هیوا دارم بە دڵ تان بێ ."
کاروان باڵەبان بەهەمان شێوە لە رۆژانی رابردوودا مەقامێکی لەسەر بێ کارەبایی بڵاوکردبووەوە، ئەمەی سامانیش پشتگیریە بۆ کاروان.
سامان عومەر گۆرانی بێژێکی ناسراوی سلێمانییەو ئێستا لە وڵاتی فیلەندا دەژی.