تۆم و جیری یەكێكە لە بەناوبانگترین فیلم كارتۆنەكانی جیهان كە ملیۆنان كەس بینەرێتی، ئەو خانمە رشەش پێستەش كە تۆم و جیری لە ماڵەكەیدا دەژین بە یەكێك لە دیاترین كارەكتەركانی كارتۆنەكە دادەنرێت.
لەڕێی ژەند ماڵپەڕێكەوە وێنەیەكی ئەو خانمە بڵاوكراوەتەوە كە لە فیلم كارتۆنەكەدا ڕوخساری دەرناكەوێت و چەند زانیارییەكیش دەربارەی ژیانی ئاشكرا كراوە.
ئەو خانمە ناوی هاتی ماكدانیا و ساڵی 1895 لەدایك بووە، هەر ئەویش خاوەنی دەنگ و كەسایەتی خانمە ڕەش پێستەكەی تۆم و جیرییە.
ماكدانیا بە یەكەم خانمە ئەكتەری ڕەش پێست دادەنرێت كە لە ساڵی 1939 بۆتە خاوەنی خەڵاتی ئۆسكار وەك باشترین ئەكتەری دووەم، ئەمەش بۆ ڕۆڵەكەی لە فیلمی (Gone With the Wind)دا.
ئەو خانمە لە ساڵی 1952 و لەتەمەنی 57 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.