ڤیدیۆ...بە سەما سەرنجڕاكێشەكەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەخرۆشێنێت

كچە گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب حەلا تورك بە سەماكردن دەبێتە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

حەلا تورك لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، گرتەیەكی ڤیدیۆی خۆی بڵاودەكاتەوە لەكاتی ئەنجامدانی سەمایەكی سەرنجڕاكێش، ئەمەش هەوادارانی دەكات بە دوو بەشەوە كە بەشێكیان ڕەخنەی زۆری ئاڕاستە دەكەن و بەشێكی دیكەشیان سەرسامی خۆیان بە سەماكەی دەردەبڕن.

حەلا تورك كە لەدایكبووی ساڵی 2002، بەهۆی بەشداری كردنی لە چەند پرۆگرامێكی تایبەت بە بەهرەمەندان توانی وەك منداڵێكی گۆرانیبێژ ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی پەیدا بكات.

ئەو هونەرمەندە لەئێستادا تەمەنی 14 ساڵە و زۆرجار دەركەوتنەكانی لەگەڵ تەمەنیدا ناگونجێت ئەمەش ڕوبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆری كردۆتەوە.






PM:02:49:16/04/2016