ڤیدیۆ...بە قەڵەوی دەبێتە شاجوان

كچێكی پیرۆیی پێوەرەكانی هەڵبژاردنی شاجوانی تێكدەشكێنێت بە كێشێكی زیادەوە دەبێتە شاجوانی وڵاتەكەی.

مێریلا باز بیلۆن كە كچێكی تەمەن 19 ساڵە، لەنێوان چەند بەشداربوویەكی هەڵبژاردنی شاجوانی پیرۆدا پلەی یەكەم بەدەست دەهێنێت و دەبێتە شاجوانی ئەو وڵاتە بۆ ساڵی 2016.

ئەوەی ئەو كچە لە شاجوانەكانی دیكە جیادەكاتەوە كێشی لەشێتی كە 95 كیلۆی تێپەڕاندووە، ئەمەش بۆ یەكەمجارە كچێك بەو كێشەوە ببێتە شاجوانی بگاتە ئەو قۆناغە.

پێشبڕكێكە لەنێوان 30 بەشداربوودا ئەنجامدراوە و لە قۆناغی كۆتایشدا 9 شاجوان ماونەتەوە تا لە كۆتایدا مێریلا باز بیلۆن بە شاجوانی وڵاتەكە هەڵبژێردراوە.




PM:02:06:27/04/2016