خولی 69 هەمین كارەكانی فیستیڤاڵی كان بە بەشداری چەندین فیلم و ئەستێرەی جیهانی دەستیپێكرد.
خولی 69 هەمین خولی فیستڤاڵی كان لە شاری كانی فەرەنسا بە بەشداری 21 فیلم لە 14 وڵاتی جیاوازەوە دەستی پێكرد و براوەكانی فیستیڤاڵەكەش خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتونیان پێشكەش دەكرێت.
كارەكانی فیستڤاڵی كان تاڕۆژی 22ی مانگ بەردەوام دەبێت و جیاواز لە ساڵانی ڕابردووش هێزە ئەمنییەكانی فەرەنسا ڕێوشوێنێكی ئەمنی توند گیراوەتە بەر.
فیستیڤاڵی ئەمساڵ بە نمایشكردنی فیلمی ئەمریكی cafe society كافێ سۆسیتی دەستی پێكرد كە دەرهێنەری بەناوبانگی جیهانی ودی ئاڵن كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە و كرستین ستیوارت و جیسی ئیزنبرگ و چەند ئەكتەرێكی دیكە ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.