لەچوارچێوەی بەڕێوەچونی كارەكانی خولی 69 فیستیڤاڵی كان، فیلمی ئەنیمەیشنی بیلالی حەبەشی نمایش دەكرێت.
فیلمی بیلال كە باس لە ژیانی بیلال بن ڕەماحی بانگبێژی پێغەمبەر (د.خ.) دەكات، لە چوارچێوەی كارەكانی فیستیڤاڵی كاندا نمایش دەكرێت و چەند ڕەخنەگرێكی سینەمایش سەرسامی خۆیان لە فیلمەكە و شێوازی گێڕانەوەی چیرۆكی ژیانی بیلال دەردەبڕن.
فیلمەكە بە یەكەم بەرهەمی ئەنیمەیشنی سعودی دادەنرێت كە بە سیستمی سێ ڕەهەندی بەرهەم هاتووە، ماوەی حەوت ساڵ كار لە نوسینی چیرۆكی فیلمەكەدا كراوە و جێبەجێكردنەكەشی زیاتر لە سێ ساڵی خایاندووە.