بە وێنە..بەهۆی جوانیەکەیەوە هاوسەری سەرۆکی نوێی بەرازیل سەرنجی میدیاکان رادەکێشێت

لەرێورەسمەکاندا بەهۆی جوانییەکەیەوە مارسیلایا هاوسەری نوێی سەرۆکی بەرازیل ( میشال تامر ) سەرنجی میدیاکانی لەمێردەکەی زیاتر رادەکێشێت بەلای خۆیدا. 

رۆژنامەی دەیلی میل بڵاویکردەوە لە ساڵی ٢٠١١ەوە مەرسیلیا لەبەر جوانیەکەی و لەبەرئەوەی " های لایف" دەژی سەرنجی زۆری میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، هاوکات لەناو خەڵکە سادەکەی ئەو وڵاتەدا بۆتە مایەی رەخنە کە وڵات لەبارێکی سەختدا دەژی و ئەویش لە ساتیڵی ژیانی خۆی ناکەوێت.

ماریسلیا ناوی خۆی ماری ئەنتوانێتەو لە خێزانێکی هەژاری گوندێکی ساوباولۆیە.

مارسیلیا کە ئێستا ٣٣ ساڵە لە ١٩ ساڵدا هاوسەرەکەی کە ئێستا سەرۆکی وڵاتەو لە بنچەدا لوبنانیە و ناوی میشال تامرە، ناسیووە، ناسینەکەی دەگەرێتەوە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ٢٠٠٢ ی بەرازیل، دوای ئەوەی کەوتە داوی خۆشەویستیەوە ژیانی هاوسەریان پێکهێنا. میشال دوای تۆمەتبارکردنی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدرا وەک سەرۆکی وڵات.

ئێستا کە قەیرانی ئابوری ئەو وڵاتە زیاتر بووەو یاریەکانی کۆتایی کاسی جیهانی تۆپی پێش لەوێ سازدەکرێت، رەخنەکانی سەر مەرسیلیا زیادی کردووە.  





AM:09:41:27/05/2016