ڤیدیۆ... ئابڕوچونەنەكەی شاژنی بەریتانیا و كوڕەزاكەی هەرا دەنێتەوە

شاژن ئەلیزابێسی دووەمی شاژنی بەریتانیا و شازادە ولیامی كوڕەزای بەهۆی هەڵەیەكەوە هەرایەكی گەورە دەنێنەوە.

بەبۆنەی یادی 90 ساڵەی لەدایكبونی شاژنی بەریتانیا مەراسیمێكی تایبەت لە كۆشكی باكنگهام ڕێكخراو لە ئاسمانیشەوە چەند نمایشێكی فڕۆكە ئەنجامدرا، لەو كاتەشدا شاژن و خانەوادەكەی لەسەر باڵكۆنی كۆشكەكەوە بینەری نمایشەكە بوون، بەڵام شازادە ولیام لەو كاتەدا هەڵەیەكی پرۆتۆكۆلی ئەنجام دەدات و دەبێتە هۆی توڕەكردنی شاژن.

ولیام لەكاتی نمایشەكەیدا دادەنیشێت و دەیەوێت فڕۆكەكان نیشانی كوڕەكەی بدات، لەو كاتەشدا شاژن بە لاچاوێك سەیری دەكات و دەكێشێت بەسەر لاشانیدا تا هەڵسێتەوە، ئەو شازادەیەش لاو كاتەدا ڕاستەوخۆ هەڵەكەی ڕاست دەكاتەوە، بەڵام تا ماوەیەك شاژن توڕەبوون بە ڕوخسارییەوە بەدی دەكرا.




PM:01:24:19/06/2016