دوای ئەوەی گەنجێكی كوەیتی بە هێنانی چوار ژن بەیەكەوە هەرایەكی گەورە نایەوە، بەڵام دوای چەند ڕۆژێك ڕاستی ئەو وێنەیە ئاشكرا بوو.
ئەو گەنجە كە تەمەنی 28 ساڵە و ناوی ئەمینە، تەنها یەكێك لەو كەسانە خێزانێكی كە لەگەڵیدا دەركەوتووە ئەوانی دیكەش تەنها بۆ ڕیكلام بووە و ئەو ڕاست نییە كە سەرجەمیانی هێنابێت.
دكتۆرە خلود خێزانی ئەو كوڕە لە پەیوەندییەكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵ دریم ئاماژەی بەوە كرد كە هاوسەرەكەی وەك مۆیڵ و نمایشكار كاردەكات و ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەش بۆ ریكلامی جلی بووك بووە و خۆشی بەشدار بووە.
سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵە خێزانی ئەو كوڕە باس لەوە دەكات كە ڕۆژنامەی رای كوەیتی هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوە لەوێشەوە بۆ سەرجەم میدیاكان بە جهانییەكانیشەوە گوازراوەتەوە.
دكتۆرە خلود دەڵێت "كاتێك باسی ڕیكلامەكەیان كرد مەرجم ئەوە بوو كە دەبێت خۆم لە ریكلامەكەدا بەشداربم، چونكە ئیرەیم دەكرد، لە ڤیدیۆكەشدا بەردەوام خۆم لای هاوسەرەكەمەوە وەستاوم".