ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی مێڵ گیپسن بە فیلمێكی نوێوە دەگەڕێتەوە نواندن.
بەم زووانە لەسەر شاشەی سینەماكانی جیهانی فیلمی (Blood Father) نمایش دەكرێت كە بەرهەمێكی نوێی هۆلیودە و پاڵەوانەكەی ئەستێرەی ناسراوی جیهانی میل گیپسنە.
ئەم فیلمە نوێیەی گیپسن دوای دوو ساڵ دێت لە بەشداری نەكردنی لە هیچ فیلمێك ، هەروەها چەند ئەكتەرێكی دیكەی ناسراویش ڕۆڵیان لە فیلمەكەدا بینیوە كە دیارترینیان ئەلیزابێس روم و ولیام مایسی و دیێگۆ لۆنایە و لە دەرهێنانی جان فراسوایە.
فیلمی (Blood Father) لە ویلایەتی نیو مەكسیكۆ وێنەگیراوە و بڕیارە لە 31ی مانگی ئاب لەسەر شاشەی سینەماكان نمایش دەكرێت.
چیرۆكی فیلمەكە باس لە باوكی كچێكی هەرزەكار دەكات كە تەمەنی 16 ساڵە و بازرگانی ماددە هۆشبەرەكانی هەوڵی كوشتنی دەدەن بە مەبەستی تۆڵە كردنەوە.