یەكەم چێشتخانەی تایبەت بە ڕووتەكان لە بەریتانیا دەكرێت و كەسانێكی زۆریش سەردانی شوێنەكە دەكەن.
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چێشتخانەیەك دەكرێتەوە كە تێیدا ئەو كەسانەی سەردانی دەكەن دەتوانن جلەكانیان دابكەن و بەڕووتی نانی تێدا بخۆن، ئەمەش بەپێی ئارەزووی ئەو كەسەیە كە سەردانی چێشتخانەكە دەكات.
سەردانكردنی ئەو شوێنە یاسا تایبەت بە خۆی هەیە، ئەویش قەدەغەكردنی وێنەگرتنە، بۆ جلەكانیش ئەوا بەپێی ئارەزووی ئەو كەسەیە كە سەردانی شوێنەكە دەكات.
ئەو شوێنەی كەسە ڕوتەكان نانی تێدا دەخۆن كارەبا و ڕوناكی و گازی تێدا نییە بۆ ئەوەی هەمووان بە ئازادی خۆیان دابنیشن، ئەو كەرەستانەش كە بۆ نان خواردن بەكار دەهێنرێت زۆر سەرەتاییە و كارمەندی شوێنەكەش بە ڕووتی كاردەكەن و تەنها چەند شوێنێكی هەستیاری جەستەیان داپۆشراوە.