ژنە مامۆستایەک لەگەڵ قوتابییەکەی خۆیدا سێکس دەکات

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپتنیگی ڕووسی ژنە مامۆستایەك لەگەڵ خوێندکارێکی خۆیدا کە تەمەنی ١٧ ساڵ بووە سێکسی کردووە.

ئاژانسەکە لە زاری ئەو ژنەوە بڵاویکردووەتەوە کە ئەو لە ساڵی 2015ەوە تا ئێستە لەگەڵ یەكێك لە قوتابییە كوڕەكانی، پێوەندیی سۆزداری و سێكسی دروست كردووە و بەم دواییە ئەو نهێنییەی ئاشكرابوو، ئێستا ئەو ژنە لە زینداندایە.

ئەو مامۆستایە دەڵێت سەرەتا تەواو گرنگی بە قوتابییە كوڕەكەی داوە و دواتر نمرەی باشی لە وانەكەی خۆی پێ داوە، ئینجا لەگەڵ خۆی بۆ وانە پێگوتن بردوویەتییە ماڵەوە و پەیوەندی سێكسی لەگەڵ دروست كردووە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت لە ئەمەریكا بەستنی پێوەندیی سێكسی لەگەڵ كچ و كوڕانی خوار تەمەنی 18 ساڵ، بە تاوان هەژمار دەكرێ و سزای توندی بۆ دادەنرێت.




PM:01:17:01/08/2016