ئەكتەر و كچە نمایشكاری
ناوداری كەنەدی جیجی لۆرین بە پێچەوانەی ئەوەی دەردەکەوێت ڕەگەزەکەی نێرە لە
پاسپۆرتەکەیدا و مێ نییە.
فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی ڕێگەی نەدا كە ئەكتەر و كچە نمایشكاری كەنەدی جیجی
لۆرین بچێتە وڵاتەکەیەوە لە سەرەتدا، چونکە لەمیانەی سەردانی بۆ ئیمارات و لە كاتی پشكنینی پاسپۆرتەكەی بۆیان روون
بووەتەوە كە رەگەزی ئەو كچە نمایشكارە مێ نەنووسراوە بەڵكو نێرە و هاوكات وێنەی
سەر پاسپۆرتەكەشی وێنەی پیاوە نەك ئافرەت.
ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە
بڵاویانکردوەتەوە جیجی پێشتر پیاو بووە و رەگەزی خۆی گۆڕیوە و ناویشی لە گریگۆری
ئالن لازاراتو بۆ جیجی لۆرین لە ساڵی 2004 گۆڕیوە و بەڵام پاسپۆرتەكەی هەر بەناوی
گریگۆری و وێنەی كاتی پیاوبوونی ماوەتەوە و رەگەزەكەشی تا ئێستە هەر نێرە و
تەمەنیشی 24 ساڵە.