وێنە.. منداڵێکی هاوشێوەی پەری دەریا بۆ یەکەمجار لەدایک دەبێت

ڕۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە منداڵێک کە قاچەکانی بەیەکەوە نوساون هاوشێوەی پەری دەریا لەدایک بووە، بەڵام دایکێکی دیکە کاتێک لە سۆنەردا زانیویەتی منداڵەکەی هاوشێوەی پەری دەریایە لەباری بردووە.

ڕۆژنامەکە لە زاری پزیشکێکەوە باسی لەوە کردووە "ئه‌م جۆرە حاڵه‌ته‌ ده‌گمه‌نه‌ و پێی دەوترێت نه‌خۆشی (په‌ری ده‌ریا)، توشبوی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ قاچه‌كانی به‌ یه‌كدا ده‌نوسێت".

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەشکردووە کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا لە ئەمریکا حاڵەتێکی لەو شێوەیە هەبووە و لەدایک بووە تەمەنیشی ئێستا سێ ساڵانەو هەردوو قاچەکەی پێکەوە نووساون.

پەری دەریا یەکێکە لە تێما دیارەکانی فیلم کارتۆن و چیرۆکی منداڵان و زۆرێکمان لە فیلم کارتۆنەکاندا بینیومانە.





PM:05:50:16/08/2016