ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی
بەریتانی وێنەی نیمچە ڕووتی كیمبهرلی مینهرزی ٢٧ ساڵی بڵاوکردەوە کە لە ئێستادا پەیوەندی بە
داعشەوە کردووە و بە بوکی نوێی داعش ناسراوە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەیی بۆ ئەوە کردووە کە کیمبەرلی پێشتر چەند جارێک
لەلایەن پۆلیسی بەریتانییەوە ئاگادار کراوەتەوە لەسەر پەیوەندی کردن بە داعشەوە و
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە چووەتە ناو داعشەوە.
ئەو کچە بەریتانییە لە ئێستادا و دوای چوونی بۆ ناو داعش ناوی خۆی
گۆڕیوە بۆ عائیشه لۆریینی بهریتانی و دەڵێت بۆتە ئیسلام و لەو ئاینەشدا ئاشتی و
ئارامی دۆزیوەتەوە.