فیلمی کلاسیکۆ کە فیلمێکی کوردییە و لە
دیمەنێکیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشداری تێداکردووە و
کڵاشێک وەردەگرێت بۆ یەکەمجار لە کوردستان نمایش دەکرێت.
بڕیارە لە جەژنی قورباندا و لە شاری هەولێر و
سلێمانی و دهۆک، بۆ یەکەمجار فیلمی کلاسیکۆ نمایش بکرێت کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی
ئەستێرەی یانەی شاهانە تێیدا بەشداری دەکات.
فیلمی سینەمایی ئێل کلاسیکۆ (El Clasico) لە
دەرھێنانی سینەماکاری کورد "ھەڵکەوت مستەفا" کە لە لایەن ھەرێمی
کوردستان و وڵاتی نەرویجەوە بەرھەمھاتووە
فیلمی سینەمایی "ئێل کلاسیکۆ" چیرۆکێکی خۆشەویستییە
لە نێوان ئالانی لاو و گۆنادا. ڕووداوێکی سەرنجڕاکێش، ئالان بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ
براکەیدا سەفەرێکی مەترسیدار دەکەن لە ھەرێمی کوردستانەوە تاکو ئیسپانیا بۆ بینینی
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و بردنی کڵاشی کوردیی بۆ ئەم ئەستێرە ناودارەی ڕیال مەردرید.
ئەم گەشتە دوور و درێژە بۆ بەدەستھێنانی دڵی باوکی گۆنایە کە یەکێکە لە ھەوادارە
سەرسەختەکانی یانەی ڕیالی مەردریدی ئیسپانی.