خانمە بێژەر و پەیامنێری كەناڵی MBC توشی ڕووداوێكی نەخوازراو دەبێت كاتێك جەماوەری سعودی گێچەڵی پێدەگرن.
سارە عەبدولعەزیز كە یەكێكە لە بێژەر و پەیامنێرەكانی بەشی وەرزشی MBC ڕوبەڕووی ڕووداوێكی ناخۆش دەبێتەوە كاتێك دوای تەواو بونی یاری نێوان عێراق و سعودیە لەلایەن جەماوەری سعودیە و گێچەڵی سێكسی پێدەگیرێت و هەوڵی نزیكبونەوە دەدەن لێی.
گرتەی ئەو كارە بەشێوەیەكی فراوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوە و تێیدا سارە بە جلی هەڵبژاردەی سعودییەوە دەردەكەوێت پاش هەوڵێكی زۆر خۆی لە جەماوەری ئەو هەڵبژاردەیە ڕزگار دەكات و توڕەبونیش بە ڕوخسارییەوە بەدی دەكرێت.