هه‌ولێر.. ژن ‌و پیاوێک ئه‌گه‌رچی هاوسه‌ریان هه‌یه‌ ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ پێکه‌وه‌ سێکس ده‌که‌ن

رائید ژیلەمۆ عەبدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی خێزنی له‌ هه‌ولێر چیرۆکی ژن و پیاوێک ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌رچی هه‌ردووکیان هاوسه‌ریان هه‌یه‌ ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ پێکه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدان.
له‌ میانی وتارێکیدا که‌ له‌ ڕووداو بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ رائید ژیلەمۆ عەبدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی خێزنی له‌ هه‌ولێر نوسییویه‌تی "كێشەم لەگەڵ مێردەكەم ئەوەیە كە درەنگ دەگەڕێتەوە ماڵەوە و هیچ حیسابم بۆ ناكات. بەردەوام پێمدەڵێت دەرگا كراوەیە و دەتوانی بڕۆیت". لە پشت كێشەی ئەو ژنەوە چیرۆكێك هەیە، ئەویش سەرهەڵگرتنی ژن و پیاوێكە كە هەردووكیان هاوژینیان هەیە"
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی "ژنەكە كە سكاڵای لەسەر بێ‌ باكیی مێردەكەی هەیە، گێڕایەوە كە پێشتر شوویەكی دیكەی كردووە، هیچ كێشەی لەگەڵ مێردەكەی نەبوو، بەڵام دڵی بۆ پیاوێكی خێزاندار چووە، كاتێك مێردەكەی بەمە دەزانێت، وەكو ناموسپەرستان بەرنابێتە گیانی و نایكوژێ‌، بەڵكو دەستی دەگرێت و دەیباتەوە ماڵی باوكی ژنەكە ئەمە بە دەرفەت دەزانێت بۆ ئەوەی شوو بەم پیاوە بكات كە خۆشیدەوێت، بەڵام كەسوكارەكەی رازی نابن، بۆیە ژنەكە لەگەڵ پیاوە خێزاندارەكە سەری خۆیان هەڵدەگرن. هەوێی ئەم ژنە بە خۆی و سێ‌ منداڵەكەیەوە دەچنە ماڵی خەزووری، ئەم ژن و پیاوەش ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە لە شارێك دەژین. ژنەكە دەڵێت ماڵی باوكی و مێردەكەی سوڵحیان نەكردووە، ئەوانیش لە ژیانێكی كولەمەرگیدا دەژین و بەردەوام دەستیان لەسەر دڵیانە كە نەكا لەلایەن كەسوكارەكەیەوە بدۆزرێنەوە و بكوژرێن، تەنانەت ناوی راستەقینەی خۆیان لەلای دراوسێكانیان ئاشكرا نەكردووە".

ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ ده‌ترسێ به‌ڵام به‌ده‌ست مێرده‌که‌یه‌وه‌ زۆر گرفتاره‌ و نوسیویه‌تی "ژنه‌که‌  دەڵێت هاوژینەكەم شەوانە بەسەرخۆشی دەگەڕێتەوە، ناوێرم هیچی پێ بڵێم، هەر قسەیەك بكەم یەكسەر دەڵێت ئەگەر بەم ژیانە رازی نیت، فەرموو دەرگا كراوەیە. بەڵام ئەو ژنە تازە بێ‌ چارە بووە و ناتوانێت بگەڕێتەوە لای كەسوكارەكەی و دەترسێت بیكوژن, كاتێك بانگی مێردی ژنەكە كرا، ئەویش دەستی بە دەردەدڵی خۆی كرد و گوتی كارێكی هەڵەی كردووە كە ئەو ژنەی هەڵگرتووە، گلەییشی لە ژنە نوێیەكەی هەبوو دەیگوت هەشت ساڵە كەسوكاری و ژنە دێرینەكەی و منداڵەكانی نەبینیوە، ژنە نوێیەكەی ناهێڵێت سەردانیان بكات. لەو كاتەدا ژنەكە دەستی بەگریان كرد و گوتی من ناهێڵم یان ماڵی باوكت؟ پێتدەڵێن واز لەو ژنە بەدڕەوشتە بهێنە ئەوجا سەردانمان بكە"

ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌ و نوسیویه‌تی "پیاوەكە بێدەنگ بوو، دواتر ئیعترافی كرد كە كاتێك ئەو ژنەی هەڵگرتووە كەسوكارەكەی حاشایان لێكردووە، بەڵام دواتر باوكی داوای لێكردووە بگەڕێتەوە لایان بەو مەرجەی هەردوو ژنەكە بەخێو بكات. لە كۆتاییدا پیاوەكە بەڵێنی دا شەوان زوو بگەڕێتەوە ماڵەوە و ئاگاداری ژن و منداڵەكانی بێت، هەروەها ژنەكەش لاریی نەبوو ئەگەر ژنەكەی دیكەی رازی بێت، مێردەكەی سەردانیان بكات"

له‌ کۆتایی وتاره‌که‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی خێزانی له‌ هه‌ولێر نوسیویه‌تی "بۆ ژنەكە روونكرایەوە كە رێگری لە سەردانی كەسوكار جۆرێكە لە توندوتیژی. وەك لە ماددە 2ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی لە بڕگەی 5دا هاتووە "بڕینی پەیوەندی خزمایەتی و كەسوكار، هەر كەس ئەنجامی بدات بە توندوتیژی ئەژمار دەكرێ". سزاكەشی بەپێی مادە 7ی هەمان یاسا بریتییە لە "زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كەمتر نەبێت لە شەش مانگ و زیاتر نەبێت لە سێ‌ ساڵ لەگەڵ غەرامەكردن لە ملیۆنێك دینار كەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت، یان بە یەكێك لەو دوو سزایە".




PM:05:36:26/09/2016