ڤیدیۆ...گۆگڵ بەم شێوەی یادی لەدایكبونی دەكاتەوە

ماڵپەڕی بەناوبانگی گۆگڵ یادی لەدایكبونی دەكاتەوە لۆگۆكەشی لەو یادەدا دەگۆڕێت.

ماڵپەڕی گۆگڵ بەشێوەیەكی فەرمی یادی 18 ساڵەی لەدایكبونی دەكاتەوە و پەڕەی یەكەمیشی تایبەت دەكات بۆ ئاهەنگێران بەو یادە، ئەویش لەڕێی گۆڕینی لۆگۆی تایبەتی گۆگڵ بەشێوەیەك كە لەگەڵ یادەكە بگونجێت.

بەرپرسانی گۆگڵ ئاماژە بەوە دەكەن كە لەماوەی 18 ساڵی ڕابردوودا لە چەند كاتێكی جیاوازدا یادی لەدایكبونی ئەو ماڵپەڕە بەناوبانگەیان كردۆتەوە كە سەرجەمیان لە مانگی ئەیلودا بووە، بەڵام لەئێستادا جێگیر بوون لەسەر ئەوەی ساڵانە ئەو یادە لە 17 ئەیلول بكەنەوە.

ماڵپەڕی گۆگڵ ساڵی 1998 لەلایەن چەند خوێندكارێكی زانكۆی ستاندفۆردەوە وەك پرۆژەیەكی توێژینەوە دامەزرا، دواتریش ببوە بەناوبانگترین ماڵپەڕی تایبەت بە گەڕان لەسەر ئاستی جیهان، كە چەندین زانیاری لەخۆدەگرێت.



PM:02:24:27/09/2016