براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ئاشکرا کرا
ئەمرۆ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی 2016 درا بە بۆب دایلان گۆرانیبێژ، شاعیر و ئاوازدانەری ئەمەریکی.
ئەمرۆ پێنجشەممە 13/10 ئەکادیمیای خەڵاتی نۆبڵ، ناوی براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب بۆ ساڵی 2016 -ی ئاشکرا کرد کە درا بە بۆب دایلان گۆرانیبێژ، شاعیر و ئاوازدانەری ئەمەریکی.
بۆب دایلان گۆرانیبێژ، شاعیر و ئاوازدانەرە كە ماوەی نیو سەدە بەناوبانگترین گۆرانیبێژی ئەمەریكا بووە كە زیاتر لە 100 ملیۆن سی دی گۆرانییەكانی لەجیهان فرۆشراون.
PM:03:29:13/10/2016