ژنێکی ئیتاڵی بەهۆی کوشتنی منداڵەکەی خۆیەوە
زیندانی کرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی منداڵەکەی بە پەیوەندییە سێکسییەکەی نێوان خۆی و
خەزوری زانیبوو
ئەو ژنە ناوی ڤێرۆنیکا پانارێلۆ پەیوەندی بە
پۆلیسەوە کردووە و وتوویەتی کە لۆریسی کوڕی کە شەش ساڵە بردویەتی بۆ قوتابخانە،
بەڵام دواتر دیار نەماوە، دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەرکەوت دەرکەوت کە ڤێرۆنیکا خۆی
کوڕەکەی بە وایەر خنکاندووە و جەستەکەی فڕێداوە، ئەم خانمە بڕیاری ٣٠ ساڵ زیندانی
بۆ دەرچوو.
بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی میرۆر ڤێرۆنیکا لەگەڵ
خەزوریدا (واتە باپیرەی منداڵەکەی) پەیوەندی هەبووە و لۆریس لە کاتی سێکسدا پێی
زانیون، ئەم خانمەش لە ترسی ئاشکرابوونی ئەو پەیوەندییەی نێوانیان، پەنای بردووەتە
بەر کوشتنی منداڵەکەی.