ژنان و کچان کە یەکێکیان بە مانای ئەوە دێت هاوسەرگیری کردبێت ئەوەی
دیکەشیان بە مانای ئەوە دێت هاوسەرگیرییان نەکردبێت، هەڵسوکەوتی جیاوازیشیان هەیە.
بە گوێرەی چەند توێژینەوەیەک هەڵسوکەوتی کچان لە ژنان جیاوازە و لە
بیرکردنەوەشدا جیاوازن، بێگومان لەهەندێک ڕووی فیسیۆلۆجیشەوە جیاوازن.
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی کچان زیاتر لە خەڵکدا بە دوای سەرنجیاندا
دەگەڕێن بەڵام ژنان ڕێزیان دەوێت، بۆیە کچان زیاتر گرنگی بەجل و بەرگ و ماکیاژیان
دەدەن.
کچان لە کاتی قسەکردندا زۆرکات دەنگی خۆیان ناسکتر دەردەخەن بەڵام ژنان
هەوڵی گۆڕینی دەنگیان نادەن و بە ڵام ژنان کاری لەو شێوەیە ناکەن و بە سروشتی
مامەڵە دەکەن، هەروەها جیاوازییەکی دیکە ئەوەی کچان زۆر گرنگی بە سنوورەکان نادەن
بەڵام ژنان بە گشتی سنور دەپارێزن
کچان زیاتر گرنگی بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک سناپچات و
ئینستاگرام دەدەن، بەڵام ژنان زۆر پابەند نین پێوەی.
هەروەها کچان زیاتر گرنگی بە تەندروستی و وەرزشکردن دەدەن بەڵام ژنان
زۆر کات نابەخشن بە تەندروستییان.