ڤیدیۆ...كچێك بەماچێكی وروژێنەری گەردن، كوڕە خۆشەویستەكەی دەكوژێت

گەنجێكی مەكسیكی دوای ئەوەی لەلایەن خۆشەویستەكەیەوە بەشێوەیەكی توند و وروژێنەر ماچ دەكرێت گیان لەدەست دەدات.

بەپێی هەواڵی چەند ماڵپەڕێكی جیهانی كوڕێكی تەمەن 17 ساڵ بەناوی خولیۆ گۆنزالێس ماسیاس، لەلایەن خۆشەویستەكەیەوە كە كچێكی تەمەن 24 ساڵە، گەردنی بە تەوندی ماچ دەكرێت و دواتر بەهۆی كاریگەری ئەو ماچەوە گیان لەدەست دەدات.

خێزانی خولیۆ ئاماژەیان بەوە كردووە كە كوڕەكەیان توشی گرژبوون و چەند كێشەیەكی دیكەی تەندروستی بووە، دواتر گیانی لەدەستداوە بۆیە ئەوان بەرپرسیارێتی مردنی كوڕەكەیان دەخەنە ئەستۆی كچە هاوڕێكەی.

چەند پسپۆڕێكی تەندروستیش باسیان لەوە كردووە كە پێدەچێت هۆكاری مردنەكە بگەڕێتەوە بۆ دروستبونی چەند كڵۆ خوێنێك لە شوێنی ماچەكە كە دواتر گەشتۆتە مێشك و بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو كوڕە.




PM:02:49:01/11/2016