ماڵپەڕی خەڵک بڵاویکردووەتەوە كچه كوردێكی دانیشتوی دوبه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیاتر له 400 هه‌زار هه‌واداری هه‌یه كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن به‌و پێیه‌ی ئه‌و كچه ماوه‌ی 7 ساڵه له دوبه‌ی كاری مۆدێل ده‌كات.
لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "ئه‌م كچه كورده ناوی مریه‌م روده كه له شاری شیراز له ئێران له باوكێكی كورد و دایكێكی فارس له دایك بووه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌كی كورد و فارسه و به جوانیه ناوازه‌كه‌ی ناسراوه."
ماڵپەڕی کەناڵی ئێم بی سیش لە ڕاپۆرتێکیدا ئەو کچە کوردەی بە جوانترین کچی دوبەی ناوبردووە.