زۆرن ئەو كەسانەی بەهۆی جیاوازی كارە هونەریەكانیانەوە توانیویانە ناوبانگێكی باش بۆ خۆیان پەیدا بكەن و كەسانێكی زۆر سەرسامی كارەكانیان بن.
یەكێكە لەو هونەرمەندانە تیم دیكەری ئەمریكییە كە یەكێكە لەو كەسانەی بەخێراییەكی زۆر وێنەدەكێشێت، دوای ئەوەی بەشداری پرۆگرامێكی تایبەتی بەهرەمەندان دەكات، جیهان بە تواناكانی ئاشنا دەكات، دواتریش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكاتە ئامرازێك بۆ ناساندنی كارەكانی.
لەیەكێك لە كارەكانیدا ئەو هونەرمەندە وێنەیەك دەكێشێت و لەكاتی كێشانی وێنەكەدا چەند جارێك تابلۆكەی هەڵدەگێڕێتەوە.