ڤیدیۆ...باوەڕناكەیت ئەم فیلمە لەگەڵ نمایشكردنیدا چی كردووە

فیلمێكی نوێی هۆلیود لەگەڵ نمایشكردنیدا دەنگدانەوەیەكی زۆری لێدەكەوێتەوە و جیهان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات.

فیلمی Fantastic Beasts and Where to Find Them لەسەر شاشەی سینەماكانی جیهانی نمایش دەكرێت و لەگەڵ نیشاندانیشیدا زیاتر لە 75 ملیۆن دۆلار وەك داهات كۆدەكاتەوە، بەمەش دەبێتە یەكەمی بۆكس ئۆفیس، پێشبینیش دەكرێت داهاتەكەی لە هەڵكشاندا بێت و ژمارەی پێوانەی لە زۆری ژمارەی بینەردا تۆمار بكات.

چیرۆكی فیلمەكە خەیاڵییە و باس لە ساڵی 1926 دەكات كاتێك شاری نیویۆرك بەهۆی جانتایەكی جادوگەرییەوە كە چەند بونەوەرێكی سەیری تێدایە ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، جادوگەرەكانی ئەو شارەش كۆدەبنەوە بۆ لەناوبردنی ئەو بونەوەرانە و گەڕانەوەی شارەكە بۆ بارودۆخی ئاسایی خۆی.

فیلمی Fantastic Beasts and Where to Find Them لە نواندنی ئێدی رێدماین و كاسرین واتەرستون و ئێڵسن سودوڵە، كاری دەرهێنانی فیلمەكەش لەلایەن دەیڤید یەیتسەوە ئەنجامدراوە.




PM:02:12:24/11/2016