جیاوازی نێوان ژنان و پیاوان لە تێکگەیشتن و مامەڵەکردنی لە کاتی سێکسدا زۆر جار دەبێت مایەی بێزاربوون و لێک دوورکەوتنەوە تێرنەبوونی ئارەزووی ئافرەتان و نەگیشتن بە ئۆرگانیزم.
پسپۆرانی ئەو بوارە شەش خاڵیان دەستنیشانکردووە کە پیاوان خۆیانی لێدووربخەنەوە لە کاتی سەر جێگای نێوان خێزانەکاندا.
پسپۆران پرسی تێنەگیشتنی باری دەروونی ئافرەت و ئەو کاتەی هەڵبژاردن بۆسەر جێگایی، یەکێکە لەو خاڵانەی کە پیاوان دەبێت لێی تێبگەن.
پیاوان نابێت بەبێ قسەکردن و وورووژاندنی ئافرەت سەر جێی لەگەڵ ئافرەتان کارێکی خراپەو دەبێت بە مایەی بێزاری.
نابێت تەماشای ئافرەت بکرێت وەک ئامرێکی سێکسی.
پسپۆران لەسەر ئەوە رێکن کە پیاو نابێت بە توند و سەرکێشی سێکس لەگەڵ ژندا بکات، چونکە هەمیشە ئافرەت ئارەزووی سۆز و عاتیفە دەکات.
نابێت سێکسکردن وەک کارێکی رۆتینی لێ بێت، ببێتە شتێکی میکانیکی مردوو.
یەکێک لەمەرجەکانی سەرجێگای گوزارشت کردنە لەهەست و سۆز بۆ ئافرەت لە کاتی سێکس کردندا.
پسپۆران لەسەر ئەوە کۆکن دوورکەوتنەوەی پیاوان لەم کارانە دەگاتە تێگەیشتن لە ئافرەت کە چی دەوێت لە حاڵەتی سێکسیدا.