ئەمشەو لە سلێمانی سەمای بالێ دەکرێت

ئەمشەو لە شاری سلێمانی گرووپی له‌یزین به‌ به‌شدارى چه‌ندان سه‌ماكارى كورد پێشكه‌ش ده‌كات.

هونه‌رمه‌ند رووبار مارسیدس كوریۆگرافى ئه‌و سه‌مایه‌ نوێیه‌ به‌ وشەی وتووە "ئه‌مشه‌و شه‌وى پێنجشه‌ممە، وه‌ك گرووپی له‌یزین چه‌ند پارچه‌ سه‌مایه‌كى بالێ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، نزیكه‌ى 20 سه‌ماكار به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن به‌دوو گرووپ، گرووپی یه‌كه‌م له‌ 14 سه‌ماكار و گرووپی دووه‌م له‌ شه‌ش سه‌ماكار پێك هاتووه"‌ .

هونه‌رمه‌ند نیاز له‌تیف سه‌رپه‌رشتیار ڕێکخەری چالاکییەکە هه‌موو پارچه‌ سه‌ماكان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند رووبار مارسیدس و میناى كچم وه‌ك مامۆستا كارى بۆ كراوه‌، ئامانجمان له‌و چالاكییه‌ش زیاتر ئاشناكردنى سه‌ماى بالێیه‌ به‌بینه‌ران .

ئه‌مشه‌و سه‌عات 8:30 ئه‌و چالاكییه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌ شارى سلێمانى له‌ فاملى مۆڵ .




PM:03:28:26/01/2017