ڤیدیۆ.. ڤایبەر خزمەتگوزارییەکی گرنگی زیاد كرد

کۆمپانیای ڤایبەر، خزمەتگوزارییەک نوێ و گرنگی بۆ بەکارھێنەرانی پڕۆگرامەکەی بەردەست کرد.

دوێنێ چوارشەممە 1/2/2017، کۆمپانیای ڤایبەر خزمەتگوزاریی پێوەری کات (Timer)ی بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) زیاد کرد.

لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ڤایبەر بە خزمەتگوزاریی پێوەری کات دەتوانن کاتێک وێنە و ڤیدیۆی خۆیان بۆ ھاوڕێیەکیان دەنێرن، پێوەری کاتی بۆ دابنێن، دوای کۆتایی ھاتنی کاتەکەش، ڤایبەر بە شێوەیەکی خۆکاری وێنە و ڤیدیۆکە لەنێو لاپەڕەی گفتوگۆی ھاوڕێکەی دەیسڕێتەوە.

ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەی ڤایبەر، بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستە، بۆ بەدەستھێنانیشی، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلدا نوێ (Update) بکرێتەوە.


لێرەدا ڤایبەر لەنێو مۆبایلەکانتاندا نوێ بکەنەوە:

بۆ نوێکردنەوەی ڤایبەر لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کلیک لێرە بکە

بۆ نوێکردنەوەی ڤایبەر لەسەر سیستەمی IOS کلیک لێرە بکە









PM:12:30:02/02/2017