نەزەند بەگیخانی پیاسەیەک لەگەڵ جۆن دۆن دەکات

سپی - سلێمانی

دیوانێکی نوێی شاعیر و لێکۆڵەر نەزەند بەگیخانی بە ناوی "پیاسەیەک لەگەڵ جۆن دۆن" بڵاودەکرێتەوە.

ناوەندی غەزەلنووس لە شاری سلێمانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە "8/5 کاتژمێر 4 ئێواره‌ به‌ ئاماده‌بوونی نه‌زه‌ند به‌گیخانی و هه‌ژار زه‌هاوی دوایین دیوانی نه‌زه‌ند به‌گیخانی به‌ ناونیشانی پیاسه‌یه‌ک له‌ گه‌ڵ جۆن دۆن بڵاو ده‌بێته‌وه‌".


ئەم دیوانە شیعرییە کە لەلایەن ناوەندی غەزەلنوسەوە چاپکراوە نوێترین بەرهەمی نەزەند بەگیخانییە و ئەحمەدی مەلا کە مامۆستای ئەدەبیاتە لە ئیسپانیا لەبارەی ئەم دیوانەوە دەڵێت "یەکێتی ستیل یان شێواز یەکێکە لە خاڵە پتەوەکانی ئەم دیوانە، هەروەها ئاوێزان بوون بە خەمە هەنووکەییەکان، نەفەسێکی نوێی بەخشیوەتە دەقەکان".


بەرگی ئەم کتێبە نوێیەی نەزەند لە لایەن هونەرمەندی دیار باسم ڕەسامەوە دیزاین کراوە.





AM:10:02:02/05/2017