ڕێخراوی خوێندكاری حزب الله ی ئێرانی دەوای سزادانی خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی فارسی لەیلا حاتەمی دەكات، لەبەرامبەر ماچكردنی جیل جاكوبی سەرۆكی فیستیڤاڵی كان، لەچوارچیچوە بەڕێوەچونی مەراسمی فیستیڤاڵەكەدا.
ئەو ڕێخراوە لە بەیاننمایەكدا بە توندی ئیدانەی ئەو كارەی لەیلا حاتەمی كردووە و داوای كردووە كە كە 50 جەلد لەو خانمە هونەرمەندە بدرێت، بەوپێیەی ماچكردن لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامی عاداتی كۆمەڵگای ئێرانی ناگونجێت.
لای خۆیەوە لەیلا حاتەمی خانمە هونەرمەندی ئێرانی، دوای لێبوردنی لە گەلی ئێران لەسەر ئەو كارەی كردویەتی، هەروەها لەبەرامبەر ئەو جلانەی لە فیستیڤاڵەكەدا لەبەری كردووە.
ئەو خانمە هونەرمەندە لە نامەیەكدا بۆ گەلی ئێرانی باس لەوە دەكات كە چەندین گرێبەستی نواندنی لە وڵاتانی خۆرئاوا ڕەتكردۆتەوە، ئەمەش تەنها لەبەر نەگونجانی لەگەڵ داب و نەریتی وڵاتەكەی و ئاینی ئیسلامدا.