به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان، دادگایه‌كی به‌رازیل سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی 30 ساڵی به‌سه‌ر كوڕێكی پێلێ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌رازیل، سه‌پاند.
ئه‌و كوڕه‌ی پێلێ ناوی ئیدینهۆ-یه‌و یاریزانێكی پێشووه‌و له‌ساڵه‌كانی 1990ه‌كاندا وه‌ك گۆڵپارێز یاری بۆ یانه‌ی سانتۆس-ی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه هه‌مان ئه‌و یانه‌یه‌یه كه پێشتر باوكی یاری بۆ كردووه.
فه‌رمانه‌كه‌ی دادگا له‌لایه‌ن دادوه‌رێكی شاری كه‌ناریی پرایا گراند ده‌رچووه كه سه‌ر به‌ویلایه‌تی ساوپاولۆیه.
ئیدینهۆ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ساڵی 2005، به‌هۆی بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رو بونی په‌یوه‌ندی به بازرگانێكی به‌ناوبانگی ئه‌و ماددانه‌وه له‌شاری سانتۆس، ده‌ستگیركراوه‌و ماوه‌یه‌كی له‌زینداندا به‌سه‌ربردووه.
كوڕه‌كه‌ی پێلێ كه ته‌مه‌نی 43 ساڵه‌و وه‌ك راهێنه‌ری گۆڵپاراستن كارده‌كات، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه كێشه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری هه‌بووه به‌ڵام تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌و ماددانه ره‌تده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه میدیاكانی برازیل هه‌رچه‌نده نه‌یانتوانی په‌یوه‌ندی به ئیدینهۆوه بكه‌ن كه ناوی راستی ئێدسۆن چۆلبی دۆ ناسیمێنتۆ-یه به‌ڵام ده‌ڵێن پێشبینی ده‌كرێت داوای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سزاكه بكات.
پێلێ-ی باوكی، هه‌موو ژیانی وه‌رزشیی پیشه‌گه‌رانه‌ی له برازیل و به‌دیاریكراوی بۆ یانه‌ی سانتۆس و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ربردووه. له‌میانه‌ی یاریكردنی له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی برازیل، جامی جیهانی 1958 و 1962 و 1970ی بردووه‌ته‌وه‌و به گه‌وره‌ترین یاریزانی فوتبۆڵی سه‌رده‌می نه‌وه‌ی خۆی داده‌نرێت.
پێلێی باوك له‌ساڵی 1974 وازی له‌یاریكردن هێناوه به‌ڵام ساڵێك دواتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی نیۆرك كۆسمۆس گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئیدینهۆ سێیه‌م كوڕی پێلێیه له‌هاوسه‌رگیری یه‌كه‌می. كاتێك خێزانه‌ی رۆیشتونه‌ته نیۆرك تا باوكی یاری بۆ كۆسمۆس بكات، ته‌مه‌نی ئیدینهۆ پێنج ساڵ بووه. كاتێكیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ برازیل ئیدینهۆ بڕیاریداوه ببێته گۆڵپارێز كه ئه‌مه‌ش به‌لای باوكییه‌وه سوپراز بووه.
ئیدینهۆ له‌ساڵی 1995 گۆڵپارێزی سانتۆس بوو كه تێیدا یانه‌كه‌ی توانی بگاته یاری كۆتایی خولی پله‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌و یارییه‌یان دۆڕاند‌و به‌مه‌ش ركه‌به‌ره‌كه‌ی كه بۆتافۆگۆ بوو، نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌ی پێلێ و تێوه‌گلانی له‌باندی مادده هۆشبه‌ره‌كان، ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر خه‌ڵكی برازیلی توشی شۆك كرد.
پێلێ كه ئێستا ته‌مه‌نی 73 ساڵه، چه‌ند جارێك سه‌ردانی كوڕه‌كه‌ی كردووه له‌زیندان. ساڵی 2006 رایگه‌یاند: "خوا یاربێ دادوه‌ری به‌دیدێت. بچوكترین به‌ڵگه له‌دژی كوڕه‌كه‌م نیه".
هه‌ر له‌م كه‌یسه‌ی كوڕه‌كه‌ی پێلێدا چوار كه‌سی تر به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان ئیدانه‌كراون.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه: bbc.com