شەبنام بارانی ڤیدیۆ و فۆتۆیەکی سەرنجڕاكێشی خۆی بڵاودەکاتەوە

کچە فاسیۆن و مۆدێلی ناسراوی کوردستان، شەبنامی بارانی لە نوێترین دەرکەوتنی وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی  خۆی بڵاودەکاتەوە.

 
شەبنامی بارانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی و ێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە و بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

 
شەبنام لە ساڵی ٢٠٢٠دا ماوەی سێ مانگ گەڕایەوە باشووری کوردستان و لە سلێمانی و هەولێر نیشتەجێی بوو، لەو ماوەیەدا سەرقاڵی ریکلام کردن بوو بۆ کۆمپانیاکان، هاوکات ناوبەناو لەگەڵ هونەرمەند میران عەلی دەردەکەوت کە ساڵی پار قسەیان زۆر لەسەر بوو کە ئەم دوانە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە.


شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

 



PM:10:24:31/01/2021