وێنە.. خانمە هونەرمەندێکی ناسراوی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خانمە هونەرمەندی ناسراوی کوردستان هونەرمەند ئاڤان عوسمان ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.

 

گۆرانیبێژی دیاری کورد ئاڤان عوسمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ستۆری ئینستاگرام وێنەی خۆی و دەستگیرانەکەی بڵاوکردەوە. 

 

ئاڤان عوسمان لەدایکبوی ساڵی ١٩٩١ی شاری سلێمانییە، ئەندامی گروپی نەوای شاری هەولێر و کیژانی شاری سلێمانی بوو، لە کارە هونەریەکانیدا بەشێکی زۆر لە گۆرانییە فۆلکلۆریەکانی وتۆتەوە.




PM:07:06:02/02/2021