نارینی پەیکەری دڵ چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە
نارین ئالان ئەو خانمەی لە فیلمی (پەیكەری دڵ) دا وەك پاڵەوانێكی فلمەكە سەرنجی بینەرانی بەلای خۆیدا راكێشا، چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردۆتەوە.
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە ئەكتەری كورد "نارین ئالان" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە نارین بە ستایلێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت.
نارین ئالان لە سلێمانی لەدایكبووە، لە ساڵی 1992 لە سلێمانی و لە وڵاتی سوید گەورەبووە، پێشكەشكاری ھەفتەی نمایشی جلوبەرگی كوردستان بووە، ئەو دەمێك بوو خەونی بەوەوە دەبینی لە فیلمێكی كوردیدا رۆڵ ببینێ، خەونەكەی لەڕێگەی فیلمێكی سینەماكاری كورد شوان عەتووفەوە بەناوی پەیکەری دڵ وەک پاڵەوانی فلمەکە لەگەڵ هەڵوێست محەمەد هاتەدی.
PM:03:10:14/03/2021