هەرچەندە دەنگۆی ئەوە لە ئارادبوو هەڵکەوت زاهیر ئەمڕۆ دەستگیرکراوە، بەلآم لە گەڵ خوێندکارەکەی دینە دەردەکەوێتەوەو دەڵێت" پڕوپاگەندەیە".
بەیانی ئەمڕٶ چوار شەممە ١٧ ی ئازار کاتێک هەڵکەوت زاهیر لەماڵەکەی خۆی لە هەوڵیر دێتە دەرەوە، ئیتر دیارنامێنێت و هیچ پەیوندیەکی تەلەفونیش لەگەڵ کەس ناکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زانیاری بڵاوکرایەوە کە ناوبراو دەستگیرکراوە، بەلآم لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکدا کە کەمێک لەمەوپێش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ دینە کچە گۆرانیبێژی هاوڕێی دەرکەوتەوەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو هەواڵانە راستنین و ئەو لە پێشوازی وەفدێکی گەورەی هونەریدا بووە، بەبێ ئەوەی بڵێ ئەو وەفدە هونەریە کێیە..؟!