هاوەڵی شاجوان میریان قادر کە ناسراوە بە ( چەینج کەلەر ) تەواو جیاواز دەردەکەوێت.
میریان نوێترین وێنەی خۆی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاوکردەوە، وەک دەردەکەوێت میریان بە قژێکی کورتی ڕەشی تەواو جیاواز و سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی.
میریان کە بە "چێنچ کەلەر" ناسراوە لەدایکبوی ساڵی 1992، خەڵکی شاری سلێمانییە و ئەندازیارە، لە ٢٠ کانوونی دووەمی 2018 لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دوەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.