شەبنام بارانی لە نەورۆزدا ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش بڵاودەکاتەوە

کچە فاسیۆن و مۆدیلی ناسراوی کورد، شەبنامی بارانی لە نوێترین دەرکەوتنی لە نەورۆزدا ڤیدیۆیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

شەبنامی بارانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ ٢١ ی ئازار ڤیدیۆیەکی هەڵپەڕکێی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشاوە.

شەبنام لە ساڵی ٢٠٢٠دا ماوەی سێ مانگ گەڕایەوە باشووری کوردستان و لە سلێمانی و هەولێر نیشتەجێی بوو، لەو ماوەیەدا سەرقاڵی ریکلام کردن بوو بۆ کۆمپانیاکان، هاوکات ناوبەناو لەگەڵ هونەرمەند میران عەلی دەردەکەوت کە ساڵی پار قسەیان زۆر لەسەر بوو کە ئەم دوانە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە.

شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

  




PM:10:52:21/03/2021