هونەرمەندی لاو و ناسراوی کوردستان، نەڤید زەردی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵ گەرمە کە تووشی کۆرۆنا بووە.
بەپێی ئەو هەواڵانە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دۆخی تەندروستی نەڤید نا جێگیرە، بەڵام تا ئێستا نە لەخۆی و لە کەسە نزیکەکانی هیچ هەواڵێک لەسەر نەخۆشیەکەی بڵاونەکراوەتەوە.
نەڤید زەردی لەدایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات و بەیەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوە لاوەکانی کورد دادەنرێت کە کافرە هونەریەکانی هەوادارێکی زۆری هەیە.