خانمە هونەرمەندی ناسراو ئەساڵە ناسری بە دزیەوە هاوسەرگیری پێکهێناوە

گۆرانیبێژی دیاری سوری "ئەسالە نەسری" کە ئێستا لە وڵاتی میسر دەژی بە نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ پەرلەمانتارێكی میسری كردووەو بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ئاشكرای بكات

هەرچەندە ئەساڵە ویستوویەتی ئەمڕۆ ئەو هاوسەرگیریە رابگەیەنێت، بەڵام دوێنێ ماڵپەڕی "المصری الیوم" دەنگۆی هاوسەرگیری ئەسالە نەسری لەگەڵ ئەندامێكی پەرلەمانی میسر بە نهێنی بڵاوکردەوە.

ئەسالە ناسری ئەمە سێیەم هاوسەرگیریەتی، لە هاوسەری یەكەمی كە "ئەیمن زەهەبی" بوو كوڕ و كچێكی هەیە، لە هاوسەری دووەمیشی كە دەرهێنەر "تارق عەریان" بوو دوانەیەكی كوڕی هەیە بە ناوەكانی "ئادەم و عەلی".  
  
ئەم هاوسەرە نوێیەی ئەساڵە ناوی " ئەحمەد عەبدولمەجید "ە و پەرلەمانتاری سەربە پارێزگای ئەسكەندەریەیە لە حزبی "داهاتووی نیشتیمان" كە حزبی زۆرینەی میسرە، 3 ساڵ لە ئەسالە گەنجترە و هاوسەر و منداڵێكیشی هەیە، بەوەش ئەسالە دەبێت بە ژنی دووەمی. 
  
ئەساڵە بە هونەرمەندێکی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی ئەسەد هەژمار دەکرێت.




PM:04:38:09/04/2021